روومه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له گه‌ڵ راستیه‌كانی رۆژی ئه‌مڕۆمان و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ڕیشەیی هەڵنەسەنگێنین، چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش هه‌بێ، كاتی و كه‌م ده‌بن. بۆیه گرنگه كه بتوانین هه‌موو رێبازه مێژوویه‌كان هه‌ر له سه‌رەتاوه هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ ڕەچاو بکەینەوە. لەبەرەوە به‌ره‌و وه‌رزی به‌هار دێت. له وه‌رزی به‌هاردا هه‌ر مانگ و رۆژێك واتایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. […]

کۆمیتەی دامەزراندنی گوندی ژنان – ژنوار رۆژانەیی– دیمۆگرافیا– مێژوو لە ٥٦مین ساڵوەگەڕی کوشتنی خوشکانی میرابەل دا هەموو ئەو کردەوە توندوتیژییانە شەرمەزار دەکەین کە هەزاران ساڵە لە دژی ژنان دەکرێت. لە سەردەمێکداین کە لە ناخەوە ناچارمان دەکات کە دەبێ شەرمەزارکردن و پرۆتستۆکردن تێپەڕێنین. ژنان ڕوبەڕووی قڕکردن دەبنەوە. ئەقڵیەتی رەگەزگەرێتی پیاو بە ئەقڵیەتی ژن‌کوژی پەروەردە دەکرێت و […]

نوسەر میشیل مۆران دەزانین کە ڕێبەر ع.ئۆجالان باس لە زۆر کەسایەتی و کتێبی مێژوویی دەکات. یەک لەوانە نەفرتیتی و ئەو کتێبانەی لەسەری نوسراوە، دەمەوێ لەسەر ئەو کتێبە و ئەنجامەکانی خوێندنەوەی خۆم بۆ ئەو کتێبە، خوێنەر ئاگادار بکەمەوە. کتێبی نەفرتیتی لە لایەن نوسەر میشیل مۆرانەوە نوسراوە، بەگشتی ٤٧٠ لاپەڕەیە. لەسەر بەرگەکەی وێنەی نەفرتیتیە کە زۆر جوان […]

رۆژانەیی گوندی ئومۆژا ٣٨٠ کم دووری پایتەختی کینیا، نایرۆبیە. ئەو گوندە تەنیا لە لایەن ژنانەوە بەرێوەدەبرێ و ژنانی تێدا دەژی. بە زمانی سواهیلی خەڵکی کینیا ئومۆژا واتە یەکێتی. ئەو گوندە لە ساڵی ١٩٩٠ لە لایەن رەبەکا لۆلۆسۆلی-یەوە کە ڕوبەڕووی توند‌و تیژی بۆوە دامەزرا. هەتا ئێستا لۆلۆسۆلی وەک دایکی گوند پەسەندکراوە. لۆلۆسۆلی هەتا ئێستا لە کینیا […]

دەستەواژەی دادپەروەری، لە زۆربەی زمانەکاندا وەک دەستەواژەی مێ دەرباز دەبێت. بەڵام بەهەزاران ساڵ ژنان لە نادادیەکی قوڵدا ژیاون. بەرامبەر ئەم نادادیە مامەڵەکردن لەگەل ئەم دەستەواژەیە بەشێوەی مێ دەبێتە هۆی ناکۆکیەکی مێژوویی قوڵ. بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی هەیە. لەناو لاپەڕەکانی مێژوودا چەندین ژن هەن کە سڕراونەتەوە. ژنانێک ئەشکەنجە کراون، هەندێکی تر سوتێندراو‌ن، ڕەجم […]

تا په‌یوه‌ندى نێوان ژن و پیاو ده‌رکى پێنه‌کرێت، هیچ کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌پێى پێویست ده‌رکى پێناکرێت و چاره‌سه‌ریش ناکرێت. چونکه کێشه‌کانى په‌یوه‌ندى نێوان ژن ـ پیاو بناغه‌ى کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگا پێکدێنێت. دامه‌زراوه‌ى هاوسه‌رێتى که له کۆمه‌ڵگاى پله‌دارى و شارستانى به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌نه به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌سه‌پێنرێت، به‌مجۆره بناغه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌کى کۆیلایه‌تى و پاشکۆیه‌تیه‌ک داده‌نرێت که له‌سروشتدا هیچ بوونه‌وه‌رێک تێیدا ناژیت […]

بۆچی ماڵپەڕی ژنۆلۆژی ؟ ژنان لە سەرتاسەری جیهان ، ئێش و ئازار، توند و تیژی ئەشکەنجە و هەزاران جۆر ستەم و زوڵم دەبینن، داخۆ پێویستیان بە مالپەڕ و تۆڕێکی ڕاوێژی و زانیاری نیە؟. هەزاران ساڵە لەسەر ڕووی ئەم گۆی زەویە بێ هەژمار دەوڵەت–شار وەک جێی نیشتەجێبوون دامەزراوە بەڵام کۆمەڵگە بە تایبەتی ژن لە دۆخێک دایە […]